🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەجەف.. جێبەجێکردنی پلانی گشتگیری بۆ سەردانیکەرانی چلە دەستیپێکرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/26 14:35

نەجەف-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،پارێزگای نەجەفی ئەشڕەف، جێبەجێکردنی پلانی گشتگیری بۆ سەردانیکەرانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت ) ڕاگەیاند، و سەرجەم دەزگا ئەمنی،و خزمەتگوزاری و تەندروستییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەحمەد فەتلاوی، وتەبێژی پارێزگاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕایگەیاند : کە پلانەکە بە سەرپەرشتی و بەدواداچونی ڕاستەوخۆی،عیماد جەزائیری، سەرۆکی لژنەی باڵای سەردانیکەرانی چلە، جێبەجێ دەکرێت، و تێیدا پۆلیسی نەجەف، هێزەکانی پاسەوانی سنوور،و بەرگری شارستانی،و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، و دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری لەگەڵ حەشدی شەعبی و فیرقەی ئیمامی عەلی (سەلامی خوای لێ بێت ) بەشدارن بۆ دابینکردنی ئاسایش،و پاراستنی ملیۆنان زیارەتکەر و ڕێکخستنی هاتوچۆیان بەرەو شاری کەربەلای پیرۆز.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)