دیوانییە - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە، ناوی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە دوایین هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا لە پارێزگاکە دەستگیر کراون.
حەسەن ئەدنین هیلالی، ئەندامی ئەنجومەنەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (INA)ی ڕاگەیاند: لە هەڵمەتەکەدا 3 بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی دیوانییە دەستگیرکراون، کە بریتیین لە: عەلی ڕەحمان،و هاتف سوەید، و عەلی عەواد (بەرپرسی پروژەکان)، هاوکات 3 بەڵێندەریش بە ناوەکانی فازل ڕەماحی،و کرار قەزم، و ئەنمار دیوانی دەستگیر کراون.
لای خۆیەوە، خەزیر شەریف، سەرۆکی لژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگا، ئاماژەی بەوە دا کە دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای پێشێلکاری لە خشتە داراییەکان، و بەرزکردنەوەی نرخەکان،و خەرجکردنی پارەی بێ مۆڵەت، و دەرکردنی چەک و خشتەی وەهمی بووە، و لێکۆڵینەوەکان بۆ بەدواداچوونی سەرجەم لایەنەکانی ئەو کەیسە بەردەوامن.