بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی داوای لەو زیارەتكارانە كرد كە سەردانی مەزاری ئیمام حسێن (س،خ) بۆ ئەربەعینی دەكەن، لەبری ئۆتۆمبێلی تایبەت، هاتوچۆی گشتی بەكاربهێنن.
لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و شانەكە ئاماژەی بەوەكردووە : شانە داوا لە زیارەتكاران دەكات لەبری ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی گشتی بەكاربهێنن، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی ئاڕاستەكردووە چاودێریكردنی ڕێوشوێنە سەلامەتی و ئەمنییەكان چڕتر بكەنەوە، هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.