بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی سەندیكای هونەرمەندانی عێراق ماتەمینی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند فاروق هیلال راگەیاند كە بە نەخۆشییەكی كوشندە كۆچی دوایی كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و سەندیكا ئاماژەی بەوەكردووە : سەندیكای هونەرمەندانی عێراق بە خەم و پەژارەیەكی قووڵەوە ماتەمینی خۆی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورە فاروق هیلال رادەگەیەنێ، كە لە تەمەنی 91 ساڵیدا بە نەخۆشییەكی كوشندە كۆچی دوایی كرد، داوا لە خودای مەزن دەكەین ڕەحمەتی پێ ببەخشێت و سەبووری و دڵنەوایی بە خانەوادەكەی و ئازیزان و هاوكارانی بدات.
ئاماژە بەوەشكراوە : هونەرمەندی كۆچكردوو لە ساڵی 1957 بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرە جوانەكانی تەواوكردووە، پێش ئەوەی لە سەرەتای شەستەكاندا پەیوەندی بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەوە بكات، بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی دەیان میلۆدی ئامادە كردووە كە بوونە بەشێك لە یادەوەری گۆرانی عێراقی، هەروەها ئاواز بۆ هونەرمەندانی دیار و مائیدە نەزهەت و حسێن نەعمە، یاس خزر، عەبدوڵڵا ڕوێشد ئامادە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە بەناوبانگترین بەرهەمەكانیدا (یا سەیاد سەمەك)، (سەئەلت عەنەك)، (خەتار ئیجانا عشق)، (گالۆلی ڕاح و مەشا)، (عەلیمنی عەلاێك)، و (تەعالیلی)، ئاماژەی بەوەشكرد كە هیلال چەندین گروپی دامەزراندووە كە كاریگەرییەكی زۆریان هەبووە، كە زۆرێك لە هونەرمەندانی گەورە لێیان دەرچوون، و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.