بەغدا- INA
ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕاپۆرتێكی نیویۆرك تایمزی سەبارەت بە هەوڵەكانی نێوەندگیری بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران ڕەتكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران بڵاوكراوەتەوە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی كە لە 23ی تەمموزی 2026 لە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكراوەتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران دووپاتی دەكاتەوە كە ئەو ئیدیعایانەی تێیدا هاتووە بێ بنەمان و دوورن لەڕاستی و هیچ پەیوەندییەكیان بە واقیعەوە نییە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : نووسینگەكە داوای لە هەموو دەزگاكانی ڕاگەیاندن كردووە وردبینی بكەن و پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن، هەروەها خۆیان لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی بێ بەڵگەنامە یان ئەو زانیاریانەی كە دەگەڕێندرێنەوە بۆ سەرچاوەی نادیار خۆیان بەدوور بگرن.