🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی گواستنەوە: گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد بۆ یەكخستنی سیستەمی مانیفێستی كارتی ئۆتۆمبێل و سنوورداركردنی گواستنەوەی ڕێكنەخراو

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 14:02

بەغدا- INA

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت، ئەحمەد موسەوی، لەگەڵ ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و تاوتوێی كۆتاییهێنان بە ڕێكارەكانی یەكخستنی كارتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، هەروەها یەكخستنی سیستەمی مانیفێستی ئەلیكترۆنی بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور لەگەڵ پارێزگاكانی باكوور.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : دوای ڕێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، وەهەب حەسەنی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت، ئەحمەد موسەوی، سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد، لەوێ لەگەڵ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، ئانۆ جەوهەر كۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : موسەوی لەگەڵ جەوهەر چەند میكانیزمێكی بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی جوڵەی ئۆتۆمبێل كە لە نێوان گەراجەكانی حكومەتی فیدراڵی و ئەوانەی لە هەرێمدا كاردەكەن، بە پلەی یەكەم كۆتاییهێنان بە ڕێكارەكانی یەكخستنی كارتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرابوون، هەروەها یەكخستنی سیستەمی مانیفێستی ئەلیكترۆنی بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور لەگەڵ پارێزگاكانی باكور بۆ دڵنیابوون لە ئاڵوگۆڕی زانیاری بە ئاسانی و ڕێكخستنی كارەكانی گواستنەوە بەپێی میكانیزمە یەكگرتووەكان، ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی ئەم ڕێوشوێنانە كردەوە لە ماوەی داهاتوودا بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بەهێزكردنی یەكگرتنی دامەزراوەیی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم، كەمكردنەوەی دیاردەی گواستنەوەی ناڕێكخراو و نەهێشتنی حاڵەتەكانی گواستنەوەی نادادپەروەرانە، هەروەها زۆرترین سەرچاوەی دارایی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی گواستنەوەی تایبەت، هاوتەریب لەگەڵ ئاراستەكانی دەوڵەت لە پەرەپێدانی كەرتی گواستنەوەدا، و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)