بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی عێراقی وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی زیادبوونی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما دەكات.
بەیاننامەیەكی دەستەكە، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە سبەی شەممە، كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور كەمێك نزمتر دەبنەوە و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی شەممە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: سلێمانی 40 پلە، دهۆك 41 پلە، هەولێر 42 پلە، نەینەوا و ئەنبار 43 پلە، بەغدا، كەركوك، دیالە، سەڵاحەدین 44 پلە، بابل، كەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف 45 پلە، دیوانیە، و موسەننا 46 پلەی سەدی، میسان، زیقار و بەسرە 47 پلەی سەدی.
رۆژی یەكشەممە كەش وهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا كە لە ڕۆژدا بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك ناوچەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور. پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ڕوون دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرزدەبنەوە و لە ناوچەكانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەمێننەوە.
رۆژی سێشەممە كەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبنەوە و لە ناوچەكانی باشووریش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.