بەغدا - INA - نەسار حاج
سەرکەوتنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە دەستبەسەرداگرتنی شوێنێكی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ناو جەرگەی بەغدای پایتەختدا، بایەخێکی بەرفراوانی لە ناوەندە ئەمنییەکاندا دروست کردووە، لە نێوەندی جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ئەم ئۆپراسیۆنە دەستکەوتێکی هەواڵگریی تایبەتە کە ڕەنگدانەوەی گەشەکردنی توانای دەزگا ئەمنییەکانە لە بەدواداچوونی سەرچاوەکانی دروستکردنی چەک و ڕاوەدوونانی چالاکییە نەیاساییەکان.
پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ كۆكردنهوهی چهك و هێشتنهوهی تهنیا له دهستی دهوڵهت ، و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، لە ڕێگەی ئامانجگرتنی تۆڕەکانی دروستکردن و عەمبارکردن و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی چەک لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکان.
پسپۆڕی ئەمنی سەرمەد ئەلبیاتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ی ڕاگەیاند: "دەستبەسەرداگرتنی وۆرکشۆپێکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کارێکی ئەمنی و هەواڵگریی بێوێنەیە، و ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ پێشکەوتنی ئەداکردنی ئەمنی لە بەدواداچوونی سەرچاوەکانی دروستکردنی چەک و کۆگاکانیدا."
وتیشی "پێویستە ئەم جۆرە ئۆپراسیۆنانە بە بەرزبوونەوەی شێوازەکەی بەردەوام بن، بە مەبەستی گەیشتن بە شوێنەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شوێنێكی بەرهەمهێنانیان، بەتایبەتی لە سایەی بوونی زانیارییەکدا کە ئاماژە بە ئەگەری بوونی ئەم جۆرە شوێنانه دەدات لە ناو بەغدا و ژمارەیەک لە پارێزگاکاندا"، و ڕوونیشیکردەوە کە "سەرکەوتنی هێزە ئەمنییەکان لە هەڵکوتانە سەر شوێنانه بە دەستکەوتێکی تایبەت و گرنگ دادەنرێت."
لە لایەنی خۆیەوە، پسپۆڕی ئەمنی و ستراتیژی فازڵ ئەبو ڕەغیف، هەڵوەشاندنەوەی کارگە خۆماڵییەکەی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خستە چوارچێوەی هەڵمەتی كۆكردنهوهی چهك و هێشتنهوهی تهنیا له دهستی دهوڵهتدا، و ئاماژەی بەوە کرد کە "تۆمەتباران بە مەبەستی بازرگانی و دارایی ئەم چالاکییەیان گرتۆتە بەر."
ئەبو ڕەغیف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ی: "دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەگەڵ ئەوانی تری دەزگا ئەمنییەکاندا لە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵگەکانی چەکی دەرچوو لە کۆنترۆڵی دەوڵەت، لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لەژێر سەرپەرشتیی دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی چوارچێوە یاساییەکان ئەنجامدراون"، و جەختیشی کردەوە کە "ساڵی ٢٠٢٦ ساڵی كۆكردنهوهی چهك و هێشتنهوهی تهنیا له دهستی دهوڵهتدا دەبێت لە دەستی دەوڵەتدا بە جۆرێک کە دەستەبەری نەبوونی بکات لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمی و یاساییەکان."
لە لایەنی خۆیەوە، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەرشەد حاکم، بۆ (INA) ڕوونیکردەوە کە "ئۆپراسیۆنەکە پشتبەست بە ڕێنماییەکانی سەرۆکی دەزگا ئەنجامدراوە بە چڕکردنەوەی هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر چالاکییەک کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بکات، و بەپێی زانیاریی هەواڵگریی ورد."
وتیشی "ئۆپراسیۆنەکە لە بەغدا بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی سێیەمی تایبەتمەند بە کێشەکانی ئاسایشی نیشتمانی جێبەجێکراوە، و بووە هۆی پووچەڵکردنەوەی هەوڵێک بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ٢٥ پەیکەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شوێنی دروستکردن و پێداویستیی تەکنیکی و لۆجستی."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ زانینی ئاستی پەیوەندیی ئەم چالاکییە بە هەر پلانێکەوە کە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بکات، لە کاتێکدا تۆمەتباران ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەکان کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەریان."
لەم ناوەندەدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوێنێ سێشەممە پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی بۆ دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناو بەغدای پایتەختدا ڕاگەیاندبوو، و دەستبەسەرداگرتنی شوێنێكی لەخۆگرتووی ٢٥ پەیکەری فڕۆکە، لەگەڵ کەلوپەل و ئامرازە بەکارهێنراوەکان لە ئۆپراسیۆنەکانی کۆکردنەوە و بەرهەمهێناندا دووپاتکردبووەوە، و جەختیشی کردبووەوە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم خاڵەکانی کێشەکە بەردەوامن.