🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی پەروەردە پاش كه‌مێكی تر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 12:29

بەغدا – INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە تا کەمێکی تر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە، پاش کەمێکی تر ئەنجام دەدرێت."

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ وەزیری پەروەردە ساز دەکرێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)