🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی.. خۆڵده‌بارێت و پلەکانی گەرمایش داده‌به‌زێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 11:29

بەغدا – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، بە شێوەیەک پێشبینی خۆڵ بارین و دابەزینی پلەکانی گەرمای کردووە

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سبەی پێنجشەممە، کەشوهەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باکوور، و باکان باکووری ڕۆژئاوایی دەبن بە خێراییەکی کەم تا مامناوەند کە لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبن بۆ ٤٠ کم/کژم و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوبارێکی ناوخۆیی کەم، پلەکانی گەرماش لە ڕۆژی پێشوو نێزیک دەبنەوە، و مەودای بینین زۆر باش دەبێت (٨-١٠) کم و لە کاتی تۆزوباردا (٤-٦) کم دەبێت."

ڕاگەیەندراوەکە ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "پلەکانی گەرمای بەرز بۆ سبەی پێنجشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن: دهۆک و سلێمانی ٤٢، هەولێر ٤٤، نەینەوا و ئەنبار ٤٥، بەغدا و کەرکووک و کەربەلای پیرۆز ٤٦، سه‌لاحه‌دین و دیالە و بابل و نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و واسیت و موسه‌نا وزیقار ٤٧، هه‌روه‌ها میسان و بەسڕە ٤٨ پله‌."

ئه‌وه‌یش هاتووه‌ کە "ڕۆژانی هەینی و شەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی عێراق نێزیک لە یەکتر دەبن."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، و باکان باکووری ڕۆژئاوایی دەبن بە خێراییەکی کەم تا مامناوەند کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبن بۆ ٤٠ کم/کژم و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوبارێکی ناوخۆیی کەم، پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست دادەبەزن و لە ناوچەکانی باکوور و باشووردا نێزیک دەبن لە یەکتر، و مەودای بینین زۆر باش دەبێت (٨-١٠) کم و لە کاتی تۆزوباردا (٥-٧) کم دەبێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)