بەغدا – INA
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زهیدی، بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی عەبدولئەمیر شەمەری وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی خۆی، و دەستنیشانکردنی فەریق یەکەمی ڕوکن قەیس محهمهداوی وەک ڕاوێژکاری سەربازیی خۆی.
سەرچاوەیەکی باڵا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دوو بڕیاری دەرکردووە کە پێکهاتوون لە ڕاسپاردنی عەبدولئەمیر شەمەری وەک بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، و دەستنیشانکردنی فەریق یەکەمی ڕوکن قەیس محهمهداوی وەک ڕاوێژکاری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان."