بەغدا – INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم عەبودی، و ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری، جەختیان لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی بەڵێندەرانەی حکومەت کردەوە.
ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم عەبودی، پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری کرد، و لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق کرا، لەگەڵ خستنەڕووی گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی ناوچەکە."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە ڕێگەکانی بەهێزکردن و پێشخستنی کاری دامەزراوەیی کرا بەپێی دیدگا و ڕێڕەوەکانی بەرنامەی حکومەت و لە تەواوی بوارەکاندا، جیا لە جەختکردنەوە لەسەر پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی بەڵێندەرانەی حکومەتی بەڕێز عەلی فالح الزێدی."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "عەبودی لە میانی دیدارەکەدا دووبارە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە بەرەوپێشبردنی عێراقێکی بەهێز و بەتوانا و کراوە بەڕووی هەموواندا، و ستایشی ڕۆڵی سیاسی و نیشتمانیی عامری و هەڵوێستەکانی کرد لە پاڵپشتیکردنی چاکسازیی دامەزراوەیی، هەروەها پێزانینی بەرزیشی دەربڕی بۆ سەردانەکەی عامری کە نوێنەرایەتیی پاڵپشتییەکی گەورە دەکات بۆ هەوڵەکانی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی تاوەکو بەڕێوەبردنی ئەرکە نیشتمانییەکانی ئەنجام بدات و پشتگیری لە هەوڵە بەردەوامەکان بكات بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی."