بەدواداچوون - INA
سوپای ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ڕاگەیاند.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە سەرچاوەی سوپاوە گواستوویەتییەوە: "بەرگرییە ئاسمانییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیی دوژمنکارانەیان لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە خستووەتە خوارەوە."