بەغداد - INA
وەزیری پەیوەندییەکان مستەفا سەنەد و وەزیری گواستنەوەی تورکیا عەبدولقادر ئورال ئۆغڵۆ بەرپرسی کەرتی پەیوەندییەکان و ژێرخان لە کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە، تاوتوێی هەماهەنگیی دووقۆڵی و بەهێزکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکان بەتایبەتی پڕۆژەکانی ترانزێت و بەستنەوەی هەرێمییان کرد.
وەزارەتی پەیوەندییەکان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری پەیوەندییەکان مستەفا سەنەد پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی تورکیا عەبدولقادر ئورال ئۆغڵۆ بەرپرسی کەرتی پەیوەندییەکان و ژێرخان لە کۆماری تورکیا کرد."
راشیگەیاند: "هەردوو لایەن تاوتوێی ئاسۆکانی هەماهەنگیی دووقۆڵی و بەهێزکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکانیان کردووە، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ترانزێت و بەستنەوەی هەرێمی، کە بەشدار دەبێت لە کاراکردنی پێگە جوگرافییەکەی عێراق و چەسپاندنی شوێنی وەک ڕێڕەوێکی سەرەکی بۆ جوڵەی زانیارییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، جگە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات."