بەغداد - INA
وەزیری نەوت باسم عەبادي، ئەمڕۆ سێشەممە، داواکارییەکی فەرمیی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ میوانداریکردنی، لە هەنگاوێکدا کە بە یەکێک لە پێشهاتە دەگمەنەکان لەسەر ئاستی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ئەژمار دەکرێت.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەبادي ئامادەیی خۆی دووپاتکردووەتەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەموو پرسیارەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، و ڕوونکردنەوەی ڕێکارەکانی وەزارەت و پلانەکانی لە دۆسیە جیاوازەکاندا."
رونیشیكردەوە: "ئەم هەنگاوە ئاڕاستەیەک بەرەو بەهێزکردنی شەفافیەت و هەماهەنگیی دامەزراوەیی دەنوێنێت، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیی عێراقی لەسەر هەموو ئەو وردەکارییانەی پەیوەندیدارن بە کاری دامەزراوەی حکومییەوە."