🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بە بەشداریی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان .. کۆبوونەوەیەکی عەرەبی بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکردنی یاسایەکی یەکگرتوو بۆ ڕێکخستنی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 15:47

بەغداد - INA

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ۲۳ـەمین کۆبوونەوەی لێژنەی عەرەبی بۆ ڕاگەیاندنی ئەلیکترۆنی لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەشداربوو، کە وەکو نوێنەری عێراق بە شاندێک لە بەرپرسانی ئامادەبوون.

دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "شاندی عێراق هەریەک لە جادر جادر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێکخستنی ڕاگەیاندن و فازڵ دوخي بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی لەخۆگرتبوو، ئەوەش لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکەدا کە ئەمانەتی گشتی لە بەرواری ۲۱ی تەموزی ۲۰۲٦ سازیکردبوو."

رونیشیكردەوە: "کۆبوونەوەکە تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیەی کردووە، گرنگترینیان بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی خولی پێشووی لێژنەکە بووە، جگە لە تاوتوێکردنی ئامادەکردنی یاسایەکی ڕێنماییکاری عەرەبیی یەکگرتوو بۆ ڕێکخستنی ڕاگەیاندنی دیجیتاڵی و چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ ڕێکخستنی کاری کاریگەران و دروستکەرانی ناوەڕۆک."

لە تەوەرێکی دیکەدا، ئامادەبووان تاوتوێی "دۆسیەی ئاسایشی سایبەری و پاراستنی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە عەرەبییەکانیان کرد لە هاكکردن، لەگەڵ بەرنامەیەکی ڕاهێنانی پێشکەوتوو بە نیشانەی ئەندازیاریی ڕاگەیاندن لە سەردەمی ژیریی دەستکرد کە ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو میوانداری دەکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)