بەدواداچوون - INA
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئاگادارییەکی دەرکرد کە داوا لە هاوڵاتییانی ئەمەریکی لە سەرانسەری جیهان دەکات وشیار و ئاگادار بن بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژینگەی ئاسایش بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەگەری ڕوودانی ئاڵۆزبوونی چاوەڕواننەکراو".
بەیاننامەكە ئاگاداریشی دا لە "ئەگەری ڕوودانی هێرشی زیاتر کە دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا یان شوێنەکانی پەیوەندیدار بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەمەریکییەکان لە سەراسەری جیهان بکەنە ئامانج".
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی