بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەتی بەریتانیا.
زەیدی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە ئاندی بێرنهام دەکەین بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکومەتی بەریتانیا، و هیوای سەرکەوتن و بەختیاری بۆ دەخوازم لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەو شێوەیەی کە خێروخۆشی و پێشکەوتن بۆ شانشینی یەکگرتووی دۆست بەدی بهێنێت".
زەیدی جەختی لەسەر پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ "بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوویی و دووڵایەنەکانی دۆستایەتی نێوان عێراق و بەریتانیا لە بوارە جیاجیاکاندا"، هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد کە خوازیاری "بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاریی هاوبەش و پاڵپشتیکردنی هاوبەشیی ئابوورییە، لەپاڵ کارکردن لەسەر هەر شتێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و جیهاندا".
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنماییداوە بە لایەنە دیپلۆماسییەکان بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی نوێ کە ئاسۆکانی هاوکاریی ئابووری و ئەمنی لەگەڵ حکومەتی نوێی بەریتانیادا فراوانتر بکات.