بەغداد – INA
ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەن، هەیبەت حەلبووسی، رێكخست.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، کارەکانی دانیشتنی ژمارە (٤)ی بۆ خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یاسادانانی یەکەم، وەرزی یاسادانانی دووەم دەستپێکرد."
ئاماژەی بەوەشکرد: "دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ٢٠٣ پەرلەمانتار بەسترا."