فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) وردەکاری نوێی سەبارەت بە قوربانییە سەربازییەکانی ئەمەریکا دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاگەیاندنێکی ڕۆژی یەکشەممەی سێنتکۆم "سەربازێکی ئەمەریکایی لە کاتی خزمەتدا لە 18ی مانگی حەوت بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە باکوری عێراق کوژراوە."
دەشڵێت سەربازێکی تریش لەو هێرشەدا بە سوکی برینداری بووە.
هەروەها سێنتکۆم زانیارییەکانی لەسەر هێرشەکەی 17 ی مانگی حەوتی ئێران لە ئوردن کە دوێنێ بڵاوکرایەوە، نوێکردەوە و دەڵێت، دوای هێرشێکی ئێران لە ئوردن لە 17ی مانگ دوو ئەندامی هێزی ئەمەریکا کوژراون و یەکێکیان بێسەروشوێنە، دواتر کارمەندانی سەربازی پاشماوەی نەناسراویان لە شوێنی هێرشەکەدا دۆزیەوە، بەڵام بەرپرسان هێشتا کاردەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو کەسە.
لەشکری ئەمەریکا ڕۆژی شەممە کوژرانی دوو ئەندامی خزمەتگوزاری ئەمەریکی و دۆخی بێسەروشوێنبوونی سێهەم سەربازی دوای هێرشەکەی ئوردنی ڕاگەیاند. فەرماندەییەکە تا ئێستا پشتڕاستی نەکردووەتەوە کە ئایا ئەو پاشماوە تازە دۆزراوانە هی ئەو بێسەروشوێنەیە یان نا.
سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ، لەنێویاندا ناسنامەی سەربازەکان "لەبەر ڕێزگرتن لە خێزانەکان لە کاتی پرۆسەی ئاگادارکردنەوەدا" ئێستا بڵاو ناکرێتەوە.
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیادی کردووە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران و بە ئامانجگرتنی سەربازانی ئەمەریکا. لێکۆڵینەوە لە هەردوو ڕووداوەکە بەردەوامە.