🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ژمارەی قوربانیانی دوو بوومەلەرزەکەی ڤێنزوێلا گەیشتە 5119 کەس

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/19 13:20

بەدواداچوون-INA

بەپێی ئامارێکی فەرمی کە دوێنی شەممە بڵاوکرایەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو دوو بوومەلەرزەیەی مانگی ڕابردوو ڤێنزوێلایان هەژاند، بۆ 5119 کوژراو بەرزبووەتەوە.

ئەو دوو بوومەلەرزەیە کە گوڕەکەیان 7.2 و 7.5 پلە بوو، لە 24ی حوزەیراندا بە جیاوازی کەمتر لە خولەکێک وڵاتەکەیان هەژاند و وێرانکارییەکی زۆریان لە ویلایەتی کەناراوی "لا گوایرا" کە دەکەوێتە باکووری کەرەکاس دروستکرد.

سەبارەت بە ژمارەی برینداران، بەپێی ئەو زانیارییانەی،خورخی ڕۆدریگێز، سەرۆکی پەرلەمانی ڤێنزوێلا لە ڕێگەی تێلیگرامەوە بڵاویکردەوە، ژمارەکە لە 16 هەزار و 740 کەسدا جێگیر ماوەتەوە.

لە "لا گوایرا"، پرۆسەی دەرهێنانی تەرمەکان لە ژێر داروپەردووی دەیان باڵەخانەی ڕووخاو بەردەوامە، لەکاتێکدا هەزاران کەس بێ ماڵ ماونەتەوە و بەشێکی دیکەش پەنایان بۆ کەمپی کاتی بردووە کە زۆربەیان پێداویستییەکانی ئاو و سیستەمی ئاوەڕۆی کارایان نییە.

جێگای ئاماژەیە، دەسەڵاتدارانی ڤێنزوێلا تا ئێستا هیچ خەمڵاندنێکیان سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە هێشتا بێسەروشوێنن، بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)