🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ڕێوشوێنی توند بەرامبەر جادووگەر و نوشتەنوس دەگیرینە بەر و بە هیچ شێوەیەک لێبووردە نابین بەرامبەریان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/19 23:14

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەسەر بەردەوامیی هەڵمەتەکان بۆ چاودێریکردن و دەستگیرکردنی جادووگەر و نوشتەنوس کردەوە و ڕایگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر بەم دیاردەیە تێبینی ناکەن و ڕێوشوێنی ئەمنیی توند و هەڵمەتی هۆشیارییان بۆ سنووردارکردنیان گرتووەتە بەر.

عەقید محەمەد عەلی حەسون، وتەبێژی وەزارەتەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردەیە بەشێکە لە ئەرکی وەزارەت بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە تاوانەکانی ساختەکاری و قۆستنەوە.

حەسون،ئاماژەی بەوەشکرد : هەندێک کەسی لاواز،و باری دەروونی و کۆمەڵایەتی هاووڵاتییان بۆ هەڵخەڵەتاندنیان و دزینی پارەکانیان بەکاردەهێنن، کە ئەمەش پێشێلکارییە بەرامبەر ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵگە.

وتەبێژی وەزارەت جەختی لەوە کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ جیاکارییەک، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە جادووگەری و نوشتەنووسی بۆ مەبەستی بازرگانی،و ساختەکاری یان هەڕەشەکردن بەکاردەهێنن و ڕەوانەی دادگایان دەکەن بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.

هەروەك ئاماژەی پێدا : ئەم بەرەنگاربوونەوەیە تەنها ئەمنی نییە، بەڵکو پێویستی بە هۆشیاری کۆمەڵایەتیش هەیە لە ڕێگەی هەڵمەتی ڕاگەیاندنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان نەبنە قوربانی.

لە کۆتاییدا،وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هاووڵاتییان دەکات کە نەکەونە داوی ئەو بەڵێنانەی کە هیچ بنەمایەکی زانستی و یاساییان نییە و بە هیچ شێوەیەک متمانە بەو کەسانە نەکەن.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بکەن و لە ڕێگەی هێڵی فریاگوزاری (911) یان نزیکترین بنکەی پۆلیس، زانیاری لەسەر هەر کەسێک کە کاری جادووگەری دەکات بدەن، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی زیاتری کۆمەڵگە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم تاوانانە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی دەکاتەوە ، کە پاراستنی کەرامەت و سەروەتی هاووڵاتییان لە ئەولەویەتی کارەکانیان دەمێنێتەوە و یاسا سەروەر دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)