🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پارێزگاری كەربەلای پیرۆز: پلانی زیارەتی ئەربەعینییە نەرم و نیان دەبێت، هەماهەنگی ئاستی باڵا هەیە بۆ سەركەوتنی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 23:32

كەربەلای پیرۆز - INA- عەباس رەحیمی

ئەمڕۆ شەممە نسەیف خەتابی، پارێزگاری كەربەلای پیرۆز، دووپاتیكردەوە كە پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ زیارەتی ئەربەعینی ئیمام حسێن (س،خ) نەرم و نیان دەبێت، ئاماژەی بە ئاستی بەرزی هەماهەنگی نێوان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان و پارێزگارەكان كرد بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی زیارەتەكە.

خەتابی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند: ئەم كۆبوونەوەیە ئەمنی و خزمەتگوزارییە سەرجەم بەشەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگییەكی ئاست بەرز لە نێوان پارێزگا و مەزارگە پیرۆزەكاندا هەیە بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی زیارەتی ئەربەعینییە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم كۆبوونەوەیە بەرفراوان بوو، نەك بۆ داڕشتنی پلانەكان، بەڵكو بۆ پێداچوونەوە بەو پلانانەدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی بەكارهێنانی پاسی بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران كردووە و ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو بەشەكانی ئاسایش و خزمەتگوزاری بەشدارییان لە پلانی ئەمنی بۆ زیارەتی ئەربەعینییە كردووە، كە نەرم و نیان دەبێت، ڕوونیشیكردەوە ئەم كۆبوونەوەیە كە سەرجەم بەرپرسانی بەشەكان ئامادەی بوون، باس لە كێشە و ئاستەنگەكان كرا و بەدوای چارەسەری خێرادا گەڕا.

ڕوونیشی كردەوە : كە هەوڵەكانی ڕاگەیاندن ڕۆڵێكی بەرچاو دەگێڕن لە بەرەوپێشبردنی وێنەیەكی ئەرێنی بۆ زیارەتەكە، جەختیشی لەوە كردەوە كە نووسینگەی سەرۆك وەزیران ڕۆڵی هەیە لە سەرپەرشتیكردنی پلانەكانی زیارەت.

ئاماژەی بەوەشكرد : پارێزگاری بەسرە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە پاڵپشتیكردنی شاری پیرۆزی كەربەلا، هەروەها پارێزگارەكانی دیكە، ئاماژەی بەوەشكرد، كێشە و تەحەدای بەرچاو هەیە سەبارەت بە كارەبا و پشكی تەرخانكراو بۆ پارێزگاكە.

ووتیشی : داواكارین كە كەربەلا لە پشكی تەرخانكراوی كارەبای نیشتمانی بەخشراوبێت، هیوادارین وەزارەت چارەسەرێك بۆ كێشەی دابینكردنی كارەبا بۆ پارێزگاكە بدۆزێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)