بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، پشتیوانی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە هەوڵەكانی بۆ بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا دووپاتكردەوە.
لە بەیاننامەیەكەی لە لایەن هاوپەیمانییەكە دەرچووە و بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانی لەگەڵ كۆمەڵێك سەركردەی ڕێكخراوەیی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای دیوانیە كۆبووەوە، ستایشی ڕۆڵی ئەندامانی ڕەوتی حیكمەی كرد لە بەدەستهێنانی سەركەوتن بۆ دۆزی خۆیان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە دیدگای رەوتی حیكمەی نیشتمانی ئێستا قبوڵكردن و پەسەندكردنی لەلایەن هێزە سیاسییەكانەوە بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە ڕابردوودا بە ناڕەزایەتی و گومانەوە بەرەوڕوو بووەتەوە، جەختی لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی میدیای چەواشەكارانە و پشتگوێخستنی هەڵمەتەكانی چەواشەكاری و ئامانجكردن كردەوە، هۆكاری دووبارەكردنەوەی بەئامانجكردنی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ هۆشیاری لایەنە ئامانجدارەكان لە كاریگەرییە بەرچاوەكەی و بوونی لە گۆڕەپانە جیاوازەكاندا، لە كۆتایی بەیاننامەكەدا داوای بەردەوامی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان بەو سەرچاوانەی كە لەبەردەستدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : خراپە لە كۆتاییدا بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێتەوە، قەوارەیەكی سیاسیش تەنها لەو كاتەدا مەحكوم دەكرێت كە هەڵەكە بە ئاراستەی خۆی ئەنجامدرابێت، یان ئەگەر ئاگاداری ستەمكارێك بووبێت و هەڵە و گەندەڵیەكانیان شاردبێتەوە،بانگەوازی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەبێ گوێدانە نازناو و پەیوەندییەكانی دووپاتكردەوە.
پاڵپشتی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری دووپاتكردەوە لە هەوڵەكانی بۆ بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا، ئاماژەی بە گرنگی دوو هێندەكردنی داهاتی نیشتمانی كرد لەڕێگەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت لەڕێگەی وەبەرهێنانی دەرەكییەوە، بەشێوەیەك كە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی عێراقدا بگونجێت.
داوای لە خەڵك كرد كە زانیاری لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوەوە وەربگرن و بەهۆی ئەو لێكدانەوە و شیكارییانەی كە لە سۆشیال میدیادا دەسوڕێنەوە، نەچەوسێننەوە،هەروەها جەختی لە گرنگی بەردەوامبوون لە پڕۆژەی سنوورداركردنی چەك لە دەوڵەتدا كردەوە.
سەبارەت بە بابەتی رێكخستنەوە، سەید حەكیم جەختی لە گرنگی گواستنەوەی لە قۆناغێكی فراوانبوونەوە بۆ قۆناغێكی كاریگەری لە هەموو ژینگەكاندا كردەوە، جەختی لەسەر پێویستی بەهێزكردنی تاكی لێهاتوو بە هێز و پەیامی باش كردەوە، بەمەش ئامادەبوون و ئەدای رەوتەكە لە بوارە جیاجیاكاندا بەرزتر دەبێتەوە.