واشنتۆن - INA - ئیناس فازڵ
ئەمڕۆ شەممە باسم محەمەد خزەیر، وەزیری نەوت، ڕایگەیاند، تا كۆتایی ساڵی 2028 پرسی غازی سووتێنەر بەتەواوی چارەسەر دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە پڕۆژەكانی ئێستا لە كێڵگەكانی غازی مەنسووریە و عەكاز ئامانجیان دەستەبەركردنی هەموو پێداویستییە ناوخۆییەكانی غاز و نەهێشتنی هاوردەكردنە، هەروەها ئاشكرای كرد، وەزارەتكە لێكۆڵینەوەیەك بۆ دروستكردنی بۆرییەكی ستراتیژی ئەنجام دەدات كە لەبەسرەوە تا كەركووك درێژبێتەوە، لەوێشەوە بۆ جیهان و بانیاس، بۆ هەمەجۆركردنی ڕێگەكانی هەناردەكردن.
خزەیر لە واشنتۆنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووە : پرسی غازی سووتاو تا كۆتایی ساڵی 2028 و سەرەتای ساڵی 2029 بە تەواوی چارەسەر دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، پڕۆژەی گرنگ و بەردەوام هەیە كە بە شێوەیەكی هاوتەریب لە كێڵگە غازییە گەورەكانی وەك كێڵگەكانی مەنسووریە و عەكازدا دەڕۆن، جگە لە كێڵگەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پڕۆژانە لە كۆتاییدا ئامانجیان دەستەبەركردنی بڕی پێویست لە غازە لە ناوخۆدا، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی تەواوەتی هاوردەكردنی غاز و بەدەستهێنانی خۆبژێوی، لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، وەزیرەكە دووپاتیكردەوە كە وەزارەتەكە دیدگا و ستراتیژییەكی ڕوونی هەیە لەسەر بنەمای هەمەچەشنكردنی ڕێڕەوی هەناردەكردنی نەوتی عێراق و پشت نەبەستن تەنها بە گەرووی هورمز، ڕوونیشیكردەوە كە پلانەكە فراوانكردنی بەندەری جیهانی توركیا لەخۆدەگرێت.
خزەیر ئاماژەی بەوەدا : كە ئەم ڕێنمایە لە گفتوگۆكان و واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمەڵەیەك كە پێكهاتووە لە دوو كۆمپانیای ئەمریكی، شیڤرۆن و تی ئێی كاپیتال، جگە لە كۆمپانیای قەتەری یو سی سەریهەڵداوە.
وەزیری نەوت ا ئاماژەی بەوەدا : كە لە ئێستادا وەزارەت سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەسەر چۆنیەتی دروستكردنی بۆرییەكی ستراتیجی كە لە بەسرە تا كەركوك درێژدەبێتەوە، لەوێشەوە بۆ بەندەری جەیهان، ئاماژەی بەوەشكرد پڕۆژەكە لێكۆڵینەوەیەكیش لەخۆدەگرێت لەسەر درێژكردنەوەی لقێكی ئەم بۆرییە بۆ بەندەری بانیاسی سوریا.
خزەیر ڕوونیشی كردەوە : كە قۆناغی دووەمی ئەم پلانە ستراتیژییە لێكۆڵینەوەیەك بۆ لقێكی دیكە لەخۆدەگرێت كە درێژدەبێتەوە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن.