بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران وێڕای لەناوبردنی تەواوەتی پێنج فڕۆكەی ئەمریكی لە هێرشێكی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كە بنكەی ئەمریكای لە ئەزرەقی پایتەختی ئوردن كردە ئامانج.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواسترایەوە و ڕایگەیاندووە: هێزی ئاسمانی لە یەك كاتدا هێرشێكی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ سەر پێگەكانی سەربازانی دوژمن لە بنكەی ئەمەریكا لە ئەزرەقی پایتەختی ئوردن ئەنجامدا.
ئاماژە بەوەش دەكات : لانیكەم دوو فڕۆكەی جەنگی و سێ فڕۆكەی دیكەی ئەمەریكامان بەتەواوەتی تێكشكاندووە، هەروەها زیانێكی بەرچاومان بە چەند فڕۆكەیەكی دیكە لە بنكەی ئەزرەق گەیاندووە.