بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێد سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتكێدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و راگەیاند : ئیدانەی هێرشەكانی شارەكانی هەولێر و سلێمانی دەكەین، دووپاتیدەكەینەوە كە هێرشكردنە خاكی عێراق بەهەر بیانۆ و هۆكارێك ، پێشێلكارییەكی رەتكراوەی سەرەوەی عێرقە و هەڕەشەی لە ئەمن و سەقامگیری هاووڵاتیان دەكات.
هەروەها سەرۆك كۆمار ووتیشی : عێراق رەتی دەكاتەوە كە خاكەكەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێ و ناكۆكییەكان، یەكلاكردنەوەی حیساباتی هەرێمییەكان، پابەندبوونی خۆی بە پەیوەندییەكان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر دووپات دەكاتەوە، دراوسێیەتی باش، بە شێوەیەك كە سەروەری دەوڵەتان بپارێزێت و گەلانی ناوچەكە لە پەرەسەندن و ناسەقامگیری زیاتر ڕزگار بكات.
ئەمەش دەقی كۆپی تویتەكەی سەرۆك كۆمارە