🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نەوت بەڕێژەی 16% بازیدا، لەهەفتەیەكی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا پەرەی سەندووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 11:26

بەدواداچوون - INA

نرخی نەوت لە بازرگانی هەفتانەدا زیاتر لە 4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە مانگێكدا، ئەمەش دوای ئەوەی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ جارێكی دیكە ڕۆیشتنی نەوتی لە گەرووی هورمز پەكخست.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 3.87 دۆلار بەرزبووەوە كە دەكاتە 4.59% و گەیشتە 88 دۆلار و 10 سەنت، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساسی ئەمریكیش 3.54 دۆلار بەرێژەی 4.48% بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 49 سەنت. هەردوو پێوەرەكە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆیان.

هەردوو نەوتی خاو لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی نزیكەی 16% بەرزبوونەتەوە، برێنت لەسەر ڕێڕەوی خۆیەتی بۆ سێیەم بەرزبوونەوەی هەفتانەی لەسەریەك و WTI بۆ دووەم بەرزبوونەوەی.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)