🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری وزەی ئەمریکا: کار لەگەڵ عێراق دەکەین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک کە لەسەر بنەمای وەبەرهێنان و بووژانەوە بێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/18 00:14

واشنتۆن - INA

ئەمڕۆ هەینی، کریستۆفەر ڕایت،وەزیری وزەی ئەمریکا، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق هەلی گەورەی لەبەردەستە بۆ گەشەپێدان و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ڕایت،لە وتارێکدا لە کۆنفرانسێکی بازرگانیدا کە لەلایەن ژووری بازرگانیی ئەمریکییەوە ڕێکخرابوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ووتی: لایەنە عێراقییەکانی ئامادەبوو لێرە، پێشەنگی ئەو هێزانەن کە پاڵنەری ئەم وەبەرهێنان و هاوبەشییانەن لەگەڵ عێراق، مەبەستم حکوومەتی عێراق و کۆمپانیاکانە.

هەروەک ووتیشی : مەودایەکی فراوان هەیە بۆ باشتربوون لە عێراقدا،و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت،و بەدەستهێنانی ئازادی و بووژانەوە، و دابینکردنی وزەی زۆر بۆ گەلی عێراق.

جەختیشی کردەوە کە کەرتی بازرگانی ئەو لایەنەیە کە ئەمە ئەنجام دەدات لە ڕێگەی سەرمایە، وەبەرهێنان،و هێنانی تەکنەلۆژیا و کادیرە مرۆییەکان بۆ عێراق، بۆ خێراکردنی پرۆسەی چاکسازی و قووڵکردنەوەی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد: جێگەی سەرنجە، کر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران تێگەیشتووە لە پێویستی وڵاتەکەی بۆ هاوبەشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و بۆ دروستکردنی کەشوهەوایەکی بازرگانی کە ئاشتی و بووژانەوە بۆ گەلی عێراق بهێنێت.

ڕوونیشیکردەوە: زۆر دڵخۆشم بەوەی لەسەر ئەم سەکۆیە وەستاوم بۆ بینینی واژۆکردنی ڕێککەوتنامە و هاوبەشییەکان و پابەندبوون بە وەبەرهێنانی زەبەلاح لە عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشدا : کە ئەمڕۆ نوێنەرایەتی خاڵێکی وەرچەرخان دەکات لە پەیوەندییەکی زۆر گرنگدا لە نێوان یەکێک لە دێرینترین و شانازیپێکراوترین و گرنگترین نەتەوەکان لە بنیاتنانی جیهانەکەمان بەو شێوەیەی ئەمڕۆ دەیزانین، کە عێراقە، لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی : بە گەرمی بەخێرهاتنی ، عەلی زەیدی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم، کە یەکەم سەردانی دەرەکیی خۆی وەک سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە، چونکە تێگەیشتووە کە گرنگترین پەیوەندی بۆ عێراق لە قۆناغی داهاتوودا لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.

هەروەک سوپاسی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کرد و ستایشی سەرکردایەتی و بڕیاری زەیدی کرد بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری لە عێراق بەمەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و بووژانەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)