🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەبدوڵا موهتەدی: ئەو تاوانە گەورەی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نابێت و ڕۆژی کۆتاییتان نزیکە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/17 19:41

عەبدوڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ڕۆژی هەینی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،" ئەو تاوانە گەورەی کۆماری ئیسلامی بێ وەڵام نابێت."

هەروەها موهتەدی لە ڕاگەیاندنەکەدا نوسیویەتی" سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی یەکێک لە کەمپەکانی کومەڵە کە دەکەوێتە ناوچەی زرگوێزی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەلایەن سوپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی سەخت و قورس. لەو هێرشە تاوانکاریانەدا بەداخەوە نۆ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون."

موهتەدی دەشنوسێت" وێڕای ڕێزگرتن لە گیانی پاکی لەم شەهیدە ئازیزانە و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ هەڤاڵانی بریندارمان دەخوازم، و بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم کارە تاوانکارییە دەکەم. هەروەها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و خەڵکی کوردستان و هەموو ئازادیخوازانی ئێران دەکەم، هەروەها تاوانبارانی ئەم تاوانە ئاگادار دەکەمەوە کە ڕۆژی کۆتاییتان نزیکە و ناتوانن لە تۆڵەی گەل و دەستی دادپەروەری ڕزگارتان بێت و بە توندی سزا دەدرێن. "

لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد" حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر لە پێشەنگی خەباتە بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی گەندەڵ و شەرمەزار و شەڕخوازی کۆماری ئیسلامی، بە ئیرادەتر دەمێنێتەوە و بەبێ دوودڵی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات."

ئەم هێرشانەی ئێران لە کاتێکدایە کە ئێران هێرش دەکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی گەرووی هورمز و وڵاتانی کەنداو، بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ئەمەریکاش هەتا ئێستا شەش شەپۆلی تۆڵەسەندنەوەی لە دژی ئێران دەستپێکردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)