🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لاڤرۆڤ: ڕووسیا دەستپێشخەرییەکەی بۆ گفتوگۆ بە بەشداریی عێراق و کۆمکاری عەرەبی نوێ دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/17 20:23

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی،سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا،ڕایگەیاند : دەستپێشخەرییەکەیان بۆ گفتوگۆ لە ناوچەکەدا بە بەشداریی عێراق و کۆمکاری عەرەبی نوێ کردووەتەوە.

لاڤرۆڤ، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی: ڕووسیا دەستپێشخەریی کردوە بۆ گفتوگۆ لە ناوچەکەدا بە بەشداریی عێراق و کۆمکاری عەرەبی.

ڕوونیشیکردەوە : کە ڕووسیا پشتیوانی لە واژۆکردنی لێکتێگەیشتننامەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردبوو، بەڵام پێشبینییەکان بەدی نەهاتن.

لاڤرۆڤ،جەختی لەوە کردەوە کە هەردوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە و هێرشە مووشەکییەکان، کە وڵاتانی کەنداویش باجەکەی دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە سەرهەڵدانەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی مەترسییەکان لەسەر ئابووری و ئاسایشی ناوچەکە.

لاڤرۆڤ،ئاشکراشیکرد : ئێمە دەستپێشخەرییەکەی ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لە ناوچەکەدا بە بەشداریی ئوردن،و عێراق و کۆمکاری عەرەبی بە پشتیوانیی چین،و میسر و پاکستان نوێ دەکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئێران ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەپاڵ چین،

و میسر و پاکستان دەربڕیوە.

هەروەها ووتیشی : رووسیا ئەو هەوڵانەی ناوبژیوانی کە پاکستان دەیکات بەرز دەنرخێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە کەسانی وا هەن هەوڵ دەدەن نزیکبوونەوەی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو شکست پێ بهێنن و بەرەیەکی فراوانتری دژ بە ئێران دروست بکەن.

هەروەها وتی: کیف هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکات،چونکە ئەو دۆخەی کەنداو سەرنجی ڕۆژئاوا لادەبات، کە پێشتر داوای پشتیوانیی زیاتر و بێ مەرجی لێ دەکرد.

هەروەک ڕوونیشیکردەوە : کە ئەوروپا گوشاری خستە سەر واشنتۆن بۆ ئەوەی لە هەڵوێستێکی هاوسەنگەوە ببێتە پشتیوانیی تەواو بۆ ئۆکرانیا.

لە کۆتایی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی رووسیا ، جەختی کردەوە کە گەرووی هورمز بە یەکێک لە گرنگترین خوێنهێنەرە زیندووەکانی بازرگانیی جیهانی دادەنرێت و ئەمڕۆ چیتر وەک ڕێڕەوێکی ئازاد نییە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)