بەغدا– INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ کۆمپانیای "کەی بی ئاڕ" (KBR)ی ئەمریکی تاوتوێی هاوبەشی و وەبەرهێنانی درێژخایەنی لە ژێرخانی نەوت و تەکنەلۆژیادا کرد؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەهێزکردنی هەناردە و فراوانکردنی کەرتی پاڵاوتن لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتن بۆ گەشەپێدان و چاکسازیی ئابووری.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هیوستنی ئەمەریکا، لە بارەگای کۆمپانیای کەی بی ئاڕ/ KBR کە کۆمپانیایەکی هەمەچەشنی چالاکی ئەندازیاری و تەکنەلۆژییە، دانیشتنێکی تاوتوێی ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیرانی نەوت و کارەبا و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و چەند ڕاوێژکارێک و باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن."
سەرۆکوەزیران لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئەولەویەتەکانی حکومەت و دیدگای بۆ گەشەپێدان و چاکسازی ئابووری خستەڕوو، لە ڕێگەی بە ئامانجکردنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و بەرزکردنەوەی تواناکانی عێراق لە بواری هەناردەکردن لەڕێگەی چەندین دەروازەوە و فراوانکردنی توانای پاڵاوتن، و بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمە نەوتی و کیمیایی و جۆراوجۆرەکانی گازدا
زەیدی جەختی کردەوە کە ژینگەی زەیدی جەختی کردەوە کە ژینگەی کە ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق ئێستا لە ئاستێکدایە توانای وەرگرتنی بەشداری چارەسەرە تەکنەلۆژییەکانی هەیە، هەروەها توانای هاوبەشی دارایی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکان هەیە.
زەیدی ژمارەیەک زۆر دەرفەتی وەبەرهێنانی گرنگی بەردەستی خستەڕوو لە بوارەکانی وزە و کانگادا و بەکارهێنانی زیاتری سەرچاوە سروشتییەکان، جگە لە فراوانی بواری خزمەتگوزاری و تواناکانی لەخۆگرتنی پێداویستییەکانی گەلی عێراق و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبینەوە
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکوەزیران جەختی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە بە بەهێزکردنی سەقامگیری و نەهێشتنی هەر چەکێک کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدایە تا کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، جگە لە ئامادەیی حکومەت بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ دامەزراوە پیشەسازی و پترۆکیمیاییەکان بۆ وەبەرهێنان بەدرێژایی ڕێگای ستراتیژی بۆری نەوت، هاوتەریب لەگەڵ ڕێگای گەشەپێدان، بە مەبەستی کورتکردنەوەی کات و ئاسانکردنی کار و بەرهەمهێنان و تەواوکردنی تۆڕەکانی بۆری گواستنەوە و پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان و ڕاکێشان و پەرەپێدانی شارەزاییە نیشتمانییەکان.