🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

میدیاکانی ئێران: دەنگی چەندین تەقینەوە لە باشووری وڵاتەکە بیستراوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/16 03:44

نێودەوڵەتی – INA

میدیاکانی ئێران، ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوە لە شاری ئەهوازی باشووری ڕۆژاوای ئێران، و چابەهاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بیستراوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە کە دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری ئەهوازی باشووری ڕۆژاوای وڵاتەکە بیستراوە، لە کاتێکدا ئاژانسی هەواڵی (مێهر) ڕایگەیاندووە کە دەنگی سێ تەقینەوە لە شاری چابەهاری سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بیستراوە.

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاندبوو.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "هێرشەکان ئەو توانایە سەربازییانەی ئێران دەکەنە ئامانج کە بۆ هەڕەشەکردن لەو کەشتیانە بەکاردێن کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)