بەغدا - واع
سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، لەگەڵ ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، لە واشنتۆن، لەگەڵ ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییە سەربازییەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبووەوە."