🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەسرە؛ هیچ زیانێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە لە بەندەری فاو تۆمار نەکراوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/15 12:44

بەسرە - INA

قایمقامیەتی قەزای فاو لە بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هیچ زیانێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بەندەری فاو تۆمار نەکراوە.

قایمقامی قەزاکە وەلید شەریفی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکان لە بەندەری گەورەی فاو کەوتە خوارەوە، بووە هۆی تێکشانی بە تەواوەتی."

وتیشی: "لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی ماددی یان گیانیمان تۆمار نەکردووە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)