بەسرە - INA
قایمقامیەتی قەزای فاو لە بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: هیچ زیانێک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بەندەری فاو تۆمار نەکراوە.
قایمقامی قەزاکە وەلید شەریفی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکان لە بەندەری گەورەی فاو کەوتە خوارەوە، بووە هۆی تێکشانی بە تەواوەتی."
وتیشی: "لەم ڕووداوەدا هیچ زیانێکی ماددی یان گیانیمان تۆمار نەکردووە."


