بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە ئاشکرابوون کە دوو ماتۆڕسکیلیان لە بەردەم ماڵی هاووڵاتییەکدا دزیوە. بەگوێرەی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان لەسەر سکڵای هاووڵاتییەک دەستگیرکراون و هەر سێکیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. ئاشکراشیان کردووە، پێشتریش (١٠) ماتۆڕسکیلی دیکەیان لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دزیوە.
The post سێ کەس بەتۆمەتی ماتۆڕ دزین دەستگیر کران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.