🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕێژەی هەڵاوسان لە ئەمەریکا دادەبەزێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/14 18:14

بە گوێرەی ڕاگەیاندنێکی وەزارەتی کار، ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووری بۆ مانگی شەش لە ئەمەریکا 3.5% بووە. ئەمەش خێراترین دابەزینی مانگانەیە کە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرابێت.

ئاستی دابەزینی هەڵاوسانی ئابووری لە مانگی شەشدا 0.4% بووە بە بەراورد بە مانگی پێنجی ئەمساڵ. ئەمەش گەورەترین ئاستی دابەزینی هەڵاوسانی ئابوورییە کە لە مانگی چواری ساڵی 2020دا بە ڕێژەی 0.8% تۆمار کرابوو.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەم دابەزینە گرنگەی هەڵاوسانی ئابووریی ئەمەریکای لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروث سۆشیال بڵاو کردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)