🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

(INA) لینکی پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ تیروپشکی حەج بڵاو دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/13 12:59

بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرە، لینکی پێشکەشکردنی ئەلیکترۆنی بۆ تیروپشکی حەج ڕاگەیاند.

ئەمەش لینکی پێشکەشکردنەکەیە:

https://hajjiraq.ur.gov.iq

پێشتر سەرۆکی دەستەکە، شێخ سامێ مەسعوودی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردبوو، جەختی کردەوە کە "پێشکەشکردن بۆ تیروپشکی حەجی وەرزی داهاتوو، تەنیا بەو کەسانە سنووردار دەبێت کە تەمەنیان 45 ساڵ و بەرەو سەرەوەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "پێشکەشکردنەکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر فەریزەی حەجیان بە هەر سیفەتێک بێت ئەنجامداوە، و ناتوانرێت زیاتر لە جارێک پێشکەش بکرێت، بەهەمان شێوە براوەی تیروپشکەکە مافی ئەوەی نییە واز لە کورسییەکەی بهێنێت (بیدات) بە کەسێکی دیکە"، و ڕوونی کردەوە کە "خاڵێکی زیادە بەخشراوە بە بەساڵاچووان کە پێشتر پێشکەشیان کردووە و بەختیان نەبووە لە بەدەستهێنانی کورسیی حەجدا".

لە ەکەدا ڕایگەیاند کە "پشکی پارێزگاکان بەپێی سەرژمێریی دانیشتووان دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی پلانەدانان/ فەرمانگەی ئامارەوە پەسەند کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕاکێشانی تیروپشکەکە بۆ ساڵەکانی 2027 (تەواوکاری)، 2028، 2029 و 2030 دەبێت، هاوكات جەختی کردەوە کە "هاوڵاتی خۆی بەرپرسیارێتیی دروستیی ئەو زانیارییانە دەگرێتە ئەستۆ کە لە فۆرمی پێشکەشکردنەکەدا تۆماریان دەکات".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)