🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەردانی زێدی بۆ واشنتن قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە ئابوورییەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 22:50

بەغدا-INA

سەردانی "عەلی فالح زێدی " سەرۆک وەزیران، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وەرچەرخانێکی ستراتیژی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن دادەنرێت، کە ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە گواستنەوەی پەیوەندییەکانە لە لایەنی ئەمنی بەرەو بنیاتنانی شەراکەتێکی ئابووری و وەبەرهێنانی درێژخایەن.

لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)بۆچوونی چەندین پەرلەمانتار و چاودێری سیاسی و شارەزایانی وەرگرتوە.

تەواوی بۆچوونەکان چەخت لەچەند خاڵێک دەکەنەوە کە ئەوانیش : خۆیی لە بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و کە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت و کارکردن لەسەر گەشەپێدانی کەرتە نانەوتییەکان.

هەروەها ڕاکێشانی وەبەرهێنانی ئەمریکی کەخۆی لە هاندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ئەوەی لە بوارەکانی پیشەسازی،و وزە،و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا لە عێراق کار بکەن، نەک تەنها لە بواری نەوت و خزمەتگوزاری.

هەروەها گواستنەوەی تەکنەلۆژیا، کە خۆی لە سوودوەرگرتن لە شارەزایی ئەمریکا لە بوارەکانی ئابووری دیجیتاڵی،و زیرەکی دەستکرد،و وزەی نوێکراوە و ئاسایشی سایبەری.

ئەوە جگە لە پەرەپێدانی ژێرخان، کە خۆی لە گرنگیدان بە پڕۆژەکانی کارەبا،و ڕێگەوبان،و بەندەرەکان و پەیوەندییەکان.

هەروەها لایەنێکی تری سەرەکی چاکسازی دارایی و بانکیە ، کە ئەویش ئامانج لێی بەستنەوەی سیستەمی بانکی عێراقیە بە سیستەمی دارایی جیهانی و بەهێزکردنی شەفافییەت.

لەوبارەیەوە "حامد عەباس موسەوی " ئەندامی پەرلەمانی عێراق ، بۆ (INA) وتی : ئەم سەردانە دەرفەتێکی ستراتیژییە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا لە تەرکیزکردن لەسەر لایەنی ئەمنییەوە بگۆڕدرێت بۆ شەراکەتێکی ئابووریی درێژخایەن.

دەشلێت : پێویستە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەمەجۆر بکرێت و تەنیا لە کاڵای بەکاربەر و گرێبەستی نەوتدا کورت نەکرێتەوە، بەڵکو وەبەرهێنانی ئەمریکی بهێنرێتە کەرتە بەرهەمهێنەرەکانەوە.

هەروەها عێراق پێویستی بە گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و شارەزایی ئەمریکایە لە بوارەکانی پیشەسازی و ئابووریی دیجیتاڵیدا، کە سەرکەوتنی ئەم شەراکەتە پێویستی بە چاکسازیی ناوخۆیی هەیە، لەوانە: باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، و پاراستنی یاسایی بۆ وەبەرهێنەران و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

هەر لەسەر هەمان پرس،مەزهەر محەمەد ساڵح ، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،بە (INA)وت : سەردانەکە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی سیاسیی تەقلیدی دەردەچێت و شەراکەتێکی ئابووری و بازرگانیی بەردەوام دروستدەکات، هەروەها پێشنیاری دروستکردنی سندوقی وزە و گەشەپێدان" کراوە، بۆ ئەوەی بەشێک لە داهاتی نەوت تەرخان بکرێت بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخان وەک (کارەبا،و ئاو،و ڕێگەوبان و بەندەرەکان).

هەروەها وتی : سەرکەوتنی ئەم پەیوەندییە بەندە بە ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەقامگیر، و کەمکردنەوەی ڕۆتینی ئیداری، و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە لۆجستییەکان.

هاوکات "حسێن عەلاوی" شارەزای کاروباری سیاسی و ستراتیژی،بۆ (INA)وتی : سەردانەکە وێستگەیەکی یەکلاکەرەوەیە و پەیوەندییەکان دەخاتە سەر ڕێڕەوێکی نوێ بەپێی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی.

هەروەک ئامانجی سەرەکی، بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە ئابوورییەکانە بە پێدانی ئەولەویەت بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە بازاڕی عێراقدا، بەتایبەت لە کەرتی نەوت و وزەدا.

ووتیشی : گرنگە هەماهەنگیی دامەزراوەیی لە نێوان هەردوو حکومەت پەرەی پێ بدرێت بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە بانک، و وزەی نوێکراوە،و زیرەکیی دەستکرد و تەندروستی.

لەبارەی گرینگی ئابوریشەوە "مستەفا ئەکرەم حەنتوش" شارەزای ئابووری و دارایی، بۆ (INA)وتی : گفتوگۆکان تیشک دەخەنە سەر دۆسیە ئابوورییە ستراتیژییەکان،و چاکسازیی بانکی و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی دارایی و وەبەرهێنان.

ئاماژەی بەوەشکرد : دروستکردنی سندوقێکی وەبەرهێنانی درێژخایەن لەسەر بنەمای داهاتی نەوت، دەبێتە سەرچاوەیەکی بەردەوام بۆ پارەدارکردنی پڕۆژەکان لە ساڵانی داهاتوودا.

راشیگەیاند : چاکسازیی بانکی و پڕۆژە گەورەکانی وەک بەندەری فاو و ڕێگەی گەشەپێدان،و پێگەی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێزتر دەکەن.

لەلایەکی ترەوە "کۆڤند شێروانی" شارەزای بواری نەوت،بۆ (INA)روونیکردەوە : کە حکومەت دەیەوێت بەشداریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پڕۆژەکانی نەوت و غازدا فراوانتر بکات، کە لە ڕابردوودا بەشدارییان سنووردار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو : کە عێراق یەدەگێکی زۆری غازی سروشتی هەیە و هەوڵ دەدات لە ڕێگەی وەبەرهێنانی بیانییەوە بەفیڕۆدانی غاز کەم بکاتەوە.

ئاشکراشیکرد : کە کەرتی کارەبا تەوەرێکی گرنگی گفتوگۆکان دەبێت، بۆ ئەوەی بە هاوکاریی کۆمپانیا ئەمریکییەکان وێستگەی نوێ دروست بکرێت و تۆڕەکانی کارەبا باشتر بکرێن.

ووتیشی : بە هەمەجۆرکردنی هاوبەشیەکان (لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا) دەبێتە هۆی هێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ پیشەسازیی نەوت و وزە لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)