بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، شەش یاریدەدەری دادوەری لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، دوای ئەوەی دەسەڵاتی لێکۆڵەری دادوەرییان پێ درا، سوێندی یاساییان خوارد.
ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: شەش یاریدەدەری دادوەری لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، دوای ئەوەی دەسەڵاتی لێکۆڵەری دادوەرییان پێ درا بۆ کارکردن لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی سەر بەم سەرۆکایەتییە، سوێندی یاساییان خوارد.