🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی سەرۆک کۆمار پرسەو سەرەخۆشی لە میری قەتەر دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 13:44

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق،پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆی ئاراستەی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی میری دەوڵەتی قەتەر کرد،بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی.

نزار ئامێدی،لە بروسکەیەکی سەرەخۆشیدا کە ئاراستەی میری قەتەری کردووە و دەقی بروسکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکتان، خوالێخۆشبوو، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانیمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، بە ناوی خۆم و بە ناوی کۆماری عێراق، حکوومەت و گەلەکەیەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان و گەلی برای قەتەر دەکەین.

لە کۆتایی بروسکەکەدا هاتووە: لە خودای گەورە دەپارێینەوە خوالێخۆشبوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و بیخاتە بەهەشتی بەرینی خۆی، و ئارامی و سەبووری بە ئێوە و کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)