بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،هەیبەت حەلبووسی،سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی،شێخ تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی ، میری دەوڵەتی قەتەر کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی.
حەلبووسی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئاڵ سانی، میری دەوڵەتی قەتەر و گەلی برای قەتەر دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی.
وەک لەپەیامەکەی حەلبوسیدا هاتووە : لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و بیخاتە بەهەشتی بەرینی خۆی، و ئارامی و سەبووری بە کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت.