🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەهۆی تێوەگلانیان لە دزینی پارە و سەرپێچی کارگێڕی دەستەی دەستپاکی 6 فەرمانبەری لە نەینەوا دەستگیر کرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 12:17

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، کە 6 فەرمانبەریان لە وەزارەتەکانی نەوت و دارایی کە لە پارێزگای نەینەوا کار دەکەن، دەستگیر کردووە، ئەوەش لەسەر بنەمای کەیسەکانی دزینی پارەی گشتی و سەرپێچیکردن لە ئەرکەکانیان.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: لە وێستگەیەکی سووتەمەنیدا تیمێکی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی نەینەوا، دوو هەڵەمەتی جیاوازیان لە یەکێک لە وێستگەکانی حکوومی سووتەمەنی لە شاری مووسڵ ئەنجامداوە، و لەوێدا توانیویانە (4) فەرمانبەر دەستگیر بکەن، پاش ئەوەی کارەکانی وردبینیکردن و بەدواداچوون بۆیان دەرکەوت کە دزینی بەنزین و بوونی جیاوازی لە نێوان بڕی بەنزینی تۆمارکراو لە تۆمارەکانی وێستگەکە و ئەو بڕە ڕاستەقینەیەی لە خەزانەکاندابوە هەیە.

هەروەها دۆزینەوەی پارە کە نەخراوەتە قاسە: هەروەک پارەی فرۆشتنی بەنزین و نەوتی سپی لەناو ئۆتۆمبێلی تایبەتی بەرپرسی قاسەی وێستگەکەدا دۆزراونەتەوە، کە نەخرابوونە ناو قاسەی وێستگەکە و وەک داهاتی دەوڵەت ڕادەست نەکرابوون.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتوور : کە لە هەڵمەتی سێیەمدا :

تیمەکە کە چوونەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پارێزگاکە، فەرمانبەرێک و کارمەندێکیان دەستگیرکردووە کە مامەڵەی ڕەسەنیان پێبووە و خەریکی ڕاییکردنیان بوون لە فەرمانگەکەدا، بەبێ ئامادەبوونی خاوەن مامەڵەکان یان هەر بەڵگەیەکی یاسایی کە ڕێگەیان پێبدات ئەو کارە بکەن.

دەستەکە ئاماژەی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای نەینەوا کردووە کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی، کە تێیدا بڕیاردراوە تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی (315 و 331) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەر بکرێن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)