🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دارایی ڕۆڵی خۆی لە كەیسەكانی پەیوەست بە وەرگرتنەوەی پارە لە گەندەڵی ڕوون دەكاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/11 10:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی ڕۆڵی خۆی ڕوونكردەوە لە حاڵەتەكانی پەیوەست بە وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە گەندەڵی بەدەست هاتوون.

لەبەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : بە ئاماژەدان بەو بەیاننامەیەی دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی دارایی دووپاتی دەكاتەوە كە ڕۆڵی خۆی لە دۆسیەكانی پەیوەست بە وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە گەندەڵی بەدەست هاتوون، سنووردارە بە لایەنە داراییەكان و وەرگرتنەوەی مافەكانی گەنجینە.

ئاماژە بەوەشكراوە : وەزارەت پێی وایە هەر میكانیزمێك بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی كە سزادراون دەبێت گەرەنتی خەرجكردنی تەواوی مافەكانی گەنجینەی گشتی بكات و پابەندكار و جێبەجێكردن بێت، بەمەش سامانی گشتی و مافەكانی دەوڵەت دەپارێزرێت، ئاماژەی بەوەشكردووە، سەبارەت بە ڕێكارە دادوەرییەكان یان داواكاری لێخۆشبوون كە پێشكەش بە دادگاكان دەكرێت، ئەمە دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی تایبەتی دادوەری، كە دەسەڵاتەكانی خۆی بەپێی ڕێكارە یاساییە دامەزراوەكان بەكاردەهێنێت.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی دووپاتدەكاتەوە بۆ هاوكاریكردن لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و دەزگاكانی چاودێری پەیوەندیدار بۆ بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی سامانی گشتی بەپێی یاسا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)