🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی خۆڵ و تۆز و پلەكانی گەرما

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/11 10:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی عێراقی وردەكاری پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند و پێشبینی زیادبوونی زریانی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرماشی كرد.

بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە رۆژی یەكشەممە ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ ڕۆژی یەكشەممە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوەیە: سلێمانی 41 پلە، دهۆك و هەولێر 42 پلە، ئەنبار 43 پلە، نەینەوا، كەركوك، سەڵاحەدین، و دیالە 44 پلە، بەغدا، كەربەلا، بابل، واست، دیوانیە، و موسەننا 45 پلە، نەجەفـ 46 پلەی سەدی، زیقار و میسان 47 پلەی سەدی، و بەسرە 48 پلەی سەدی.

ڕۆژی دووشەممە لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.

ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە كەش و هەوا بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بای مامناوەندی باكووری ڕۆژئاوا كە لە هەندێك ناوچەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چالاك دەبێت، خێرایی دەگاتە زیاتر لە 40 كم/كاتژمێر، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێكی سوك تێیاندا، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری عێراق، هەروەها بینینی ئاسۆیی باش دەبێت (6-8 كم) و (4-6 كم) لە تۆز.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)