🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی جەنگ گەڕی چوارەم لە فایلی تەنە فڕیوە نەزاندراوەکان بڵاو دەکاتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/11 00:02

وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی گەڕی چوارەمی فایلە نهێنییەکانی لەسەر تەنە فڕیوە نەناسراوەکان بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بە تەنێک کراوە کە چووەتە ئاسمانی بنکەیەکی چەکی ئەتۆمی و سیستەمی چاودێری سەربازیی ئەمەریکای تێپەڕ داوە.

وەزارەتی جەنگ دەڵێت بڵاوکردنەوەی ئەو فایلانە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئیدارەی دۆناڵد ترامپدایە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافیەت لە دەوڵەتدا. هەزاران فایل کە بۆ دەیان ساڵ بە نهێنی مابوونەوە، ئێستا لە ماڵپەڕی وەزارەتی جەنگ بەردەستن بۆ خەڵک.

بڵاوکراوەکانی ڕۆژی هەینی ئاماژە دەکەن بە چەندین دیاردەی نامۆ، لە نێوانیاندا تەنێک چووەتە ئاسمانی بنکەی چەکی ئەتۆمی پانتێکس لە تەکساس. لە ڕووداوەکەدا دوو ئەفسەری سەربازی چاودێری تەنەکەیان کردووە، ڕایانگەیاندووە شێوەکەی لەوزی (چوارگۆشەی هاوتەریب) بووە، نزیکەی مەترێک و 20 سانتیمەتر بووە و هیچ دەنگێکی نەبووە و سیستەمی بزوێنەری تێدا بەدی نەکراوە.

ڕاپۆرتێکی دیکە ئاماژەی کردووە بە تەنێکی لاکێشەیی کە ساڵی 2019 سیستەمی چاودێری فڕۆکەوانیی ئەمەریکای تێپەڕ داوە. فڕۆکەوانێکی سەربازی سەبارەت بە تەنەکە وتویەتی، "هەرگیز هاوشێوەی ئەو تەنەم لە ماوەی 28 ساڵی خزمەتی سەربازیدا نەبینیوە."

بەرپرسانی سەربازی ئەمەریکا دەڵێن هیچ وەڵامێکییان بۆ ئەم دیاردانە و دەیان دیاردەی تر دەست نەکەوتووە.

وتەبێژی باڵای پنتاگۆن، شۆن پارنێڵ، ڕایگەیاند، "وەزارەتی جەنگ بەردەوامە لە هەوڵی چالاک بۆ بڵاوکردنەوەی فایلی زیاتری تەنە ئاسمانییە نەناسراوەکان لە داهاتوودا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)