بەدواداچوون ـ INA
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، هاوكات ڕوونیکردەوە: کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دەستەواژەیەک کە چاوپۆشی لێناکرێت و هیچ گومانێک هەڵناگرێت (بە ڕوونی) ڕایگەیاندووە کە ئاگربەست کۆتایی هاتووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: "ڕەزامەندیمان دا لەسەر داواکارییەکەی ئێران بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆکان، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕستەیەک کە هیچ لێڵییەکی تێدا نییە پێی ڕاگەیاندوون کە ئاگربەست کۆتایی هاتووە."
وتیشی:"ئێران داوای لێکردووین گفتوگۆکان بەردەوام بن."
له هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە دا: کە "ویلایەتە یەکگرتووەکان بە ڕوونی بە ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ئاگربەست کۆتایی هاتووە."