🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی دەسپاکی سزای بەندکردنی توند بۆ یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانوبەرە لە کەرکووک بەهۆی زیانگەیاندن بە ماڵی گشتی رادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/10 21:41

بەغداد- INA

دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ هەینی، دەرچوونی بڕیاری حوکمێکی ئامادەیی بە بەندکردنی توند بۆ یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند؛ بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە دارایی دەوڵەت گەیاندووە.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "دادگای تاوانەکانی کەرکووک / دەستەی دووەم، بڕیاری حوکمێکی ئامادەیی دژی یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرە لە کەرکووک دەرکرد، کە سزای بەندکردنی توند بۆ ماوەی دوو ساڵ دەگرێتەوە، بەهۆی تاوانی زیانگەیاندنی ئەنقەست بە ماڵی گشتی"، ئاماژەی بەوەشکرد: "بڕیارەکە بەپێی حوکمەکانی ماددەی (340) لە یاسای سزادان و بە بەڵگەی ماددەکانی بەشداریکردن (47، 48، 49) لە هەمان یاسا دەرچووە".

رونیشیكردەوە: "تاوانبارەکە هەستاوە بە ڕاییکردنی مامەڵەی فرۆشتنی خانوبەرەیەک و شێواندنی ژمارەکەی، ئەمەش بە قۆستنەوەی ئەو دەسەڵاتە وەزیفییانەی کە پێی درابوون"، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کە "خاوەندارێتی خانوبەرەکە لە بنەڕەتدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکووک دەگەڕێتەوە؛ ئەمەش بووەتە هۆی گەیاندنی زیانی ئەنقەست بە دارایی دەوڵەت".

ئاشكراشیكرد: "دادگا گەیشتووەتە قەناعەتی تەواو بە تاوانباربوونی سزادراوەکە، ئەمەش دوای چاوخشاندن بەو بەڵگە و سەلماندنانەی کە لە دۆسیەکەدا کۆکراونەتەوە، کە تێیدا شتی پێویستی دۆزیوەتەوە بۆ تاوانبارکردن و دەرکردنی بڕیارەکە لە دژی بەپێی پێداویستییەکانی ماددەی حوکمەکە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)