🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مباپێ هۆکاری لەدەستدانی لێدانی سزاکەی بەرامبەر مەغریب ئاشکرا دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/10 16:26

بەدواداچوون - INA

کیلیان مباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، باسی لە لەدەستدانی لێدانی سزاکەی کرد لە یارییەکەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بەرامبەر مەغریب، لە چوارچێوەی ڕکابەرایەتییەکانی جامی جیهانیی تۆپی پێدا.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا توانی سەرکەوتن بەسەر مەغریبدا بەدەستبهێنێت بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر، لە میانی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانیی ٢٠٢٦.

لە گێمی یەکەمدا لێدانێکی سزا بۆ فەڕەنسا هەژمارکرا و کیلیان مباپێ جێبەجێی کرد، بەڵام لەدەستی دا، پێش ئەوەی لە گێمی دووەمدا بە تۆمارکردنی گۆڵێک دڵی هاندەران ئاشت بکاتەوە.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هۆکاری لەدەستدانی لێدانی سزاکەی لە خولەکی ٢٨دا ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی لێدانێکی لاوازی ئاڕاستەی گۆڵ کرد و یاسین بونو، گۆڵپارێزی مەغریبی بە لێهاتووییەوە گەڕاندیەوە.

مباپێ لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوای یارییەکە وتی: "لێدانی سزاکەم بە خراپی جێبەجێ کرد، دەبێت دانی پێدا بنێم. بەڵام ڕاستی کێشەکە ئەوە بوو کە لە کاتی جێبەجێکردنیدا بەهۆی ڕەفتارەکانی ناوبژیوانی ئەرژەنتینی، فاکوندۆ تێلۆ، تووشی دڵەڕاوکێ و شڵەژان بووم."

راشیگەیاند: "ناوبژیوان پێی وتم کە لێدانی سزایە، منیش خۆم ئامادە کرد، بەڵام دواتر هات و پێی وتم ڕەنگە لە کۆتاییدا لێدانی سزا نەبێت! دەبوو چاوەڕێی بڕیارەکە بکەین، ئەمەش سەرنجی منی بڵاوەپێکرد."

لە کۆتاییدا وتی: "خەیاڵی چەندین سیناریۆم کردبوو بۆ ئەوەی بتوانم پێش لێدانی سزاکە سەرنجی خۆم بپارێزم، بەڵام هەرگیز خەیاڵی سیناریۆیەکی لەو شێوەیەم نەدەکرد. پێشتر تووشی دۆخێکی ئاوا نەبووم، سەرنجم لەدەستدا و شڵەژام، دەبێت خۆم لەگەڵ ئەم جۆرە دۆخانەدا ڕابهێنم."

مباپێ لە خولەکی ٦٠دا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ کەڵەشێرەکان (فەڕەنسا) تۆمارکرد، بەمەش ئەستێرە فەڕەنسییەکە ژمارەی گۆڵەکانی لە مێژووی جامی جیهانیدا گەیاندە ٢٠ گۆڵ و بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی مۆندیال.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)